رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا کەوتەوە بەر رەخنەی مەدریدییەکان و شکستەکەیان خستە پاڵ ئەو، کە ماڵپەڕی ئەرشیڤۆ ڤار هەڵسەنگاندنێکی خراپی بۆ دانراوە.
سۆتۆ گرادۆی ناوبژیوان یاریی نێوان ریال مەدرید و دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی بەڕێوەبرد، کە بە دۆڕانی ریال مەدرید بەئەنجامی 2-1 کۆتایی هات، لە گەڕی 14ـی خولی ئیسپانیا.
ماڵپەڕی ئەرشیڤۆ ڤار کە پسپۆڕە لە شیکردنەوەی بڕیارە ناوبژیوانییە مشتومڕهێنەرەکان، نمرەی 3.5 لە 10ـی بە ناوبژیوان سۆتۆ گرادۆ داوە.
بەپێی راپۆرتەکە، سۆتۆ گرادۆ لە ئاستی باشی خۆیدا نەبووە و بە تێپەڕبوونی هەفتەکانی خولەکەش، وا دیارە چاکبوونەوەی ئاستی لێ چاوەڕوان ناکرێت.
ناوبژیوانەکە، کە سەر بە ناوچەی لارۆخایە، لە بەڕێوەبردنی یاریی ریال مەدرید و دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێسدا ئاستێکی زۆر لاوازی پیشان دا، چونکە بڕیارەکانی زۆر ناهاوسەنگ بوون و لە هەڵسەنگاندنی چەندین حاڵەتدا هەڵەی کرد.
جگە لەوەش، هێشتا ئەو وێنەیە دەدات کە بە ناڕەزاییەوە یارییەکان بەڕێوە دەبات،رەفتاری بەخێرایی تووڕەبوونی زیاتر بووە و بەپێی راپۆرتەکە، ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەمە دوا وەرزی ئەوە لە خولی پلەی یەکەمی ئیسپانیا و چیدی زۆر پێویستی بە گرنگیدان بە وێنەی خۆی لەلایەن لیژنە جیاوازەکانەوە نییە. ئەمڕۆش یەکێک بوو لەو رۆژانەی بەو شێوەیە دەرکەوت.
پێناڵتیی بێ بنەما بۆ جود بێلینگهام
ناوبژیوانەکە هەروەها پێناڵتییەکی بۆ جود بێلینگهام هەژمار کرد، دوای بەرکەوتنێکی لەگەڵ ڤالێنتینی، لە کاتێکدا بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەرشیڤۆ ڤار، هیچ سەرپێچییەک رووی نەدابوو.
یاریزانە ئینگلیزییەکە سەرەتا دەستی بە تۆپ گەیشتبوو و کاتێک رکابەرەکەی لێی نزیک بووەوە، خۆی فڕێ دایە سەر زەوی و توانی ناوبژیوانەکە هەڵخەڵەتێنێت، بەڵام دوای پێداچوونەوە بە دیمەنەکە لەسەر شاشەی تەکنەلۆژیای VAR، ناوبژیوان بڕیاری رەتکردنەوەی پێناڵتییەکەی دا و کارتی زەردی دووەمی بە بێلینگهام دا. بەمشێوەیە، یاریزانە ئینگلیزییەکە لە یارییەکە رەوانەی دەرەوە کرا.




