کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یاریزانانی ریال مەدرید

یاریزانانی ریال مەدرید

وەرزش

ریال مەدرید تاکە تیپە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت
وەرزش26-11-2026

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟
وەرزش26-11-2026

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟

ویسلی سنایدەر بەهۆی مایەپووچبوونەوە، درێس و یادگارییەکانی یارییکردنی دەفرۆشێت
وەرزش26-11-2026

ویسلی سنایدەر بەهۆی مایەپووچبوونەوە، درێس و یادگارییەکانی یارییکردنی دەفرۆشێت


رووداو دیجیتاڵ


یانەی ریال مەدرید، بەفەرمی تاکە یانەی سەرکەوتووە بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی مانەوەی خۆی لە نێو 24 تیپی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا مسۆگەرکرد.


ریال مەدرید سوودی لە ئەنجامە ناوازەکانی خۆی لە پێنج یاریی یەکەمی لە پاڵەوانێتییەکە وەرگرت، ئەمە جیا لە یەکسانبوونی پاریس سانجێرمان بەرامبەر رۆما.


یانەی ریال مەدرید بەبەدەستهێنانی 15 خاڵ لە پێنج یاری، پێشەنگی ریزبەندی قۆناخی خولی پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەرکردووە، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی خۆیدا بە 5 - 1 گۆڵ لە ئایندهۆڤنی بردەوە.


چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، هەروەها درەوشانەوەیەکی گەورەی کیلیان ئێمباپێی گۆڵکاری تیپەکەی بەخۆوەبینیوە، کاتێک بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ، پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکەی گرت.


ریال مەدرید، سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەرکردووە، پاشئەوەی پێنج بردنەوەی بەدەستهێنا، ئەو تیپە ئەگەر دوایین سێ یاریی داهاتووی لە پاڵەوانێتییەکە، لە قۆناخی یەکەم بدۆڕێنێت، هەر لە پلەی 24ی ریزبەندییەکە ناچێتە خوارتر، کە ئەو تیپانە دەگرێتەوە، راستەوخۆ یان لە رێگای پاشکۆوە، دەگەنە قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ.


ریال مەدرید، بە یەکسانبوونی پاریس سانجێرمان و رۆما، سوودێکی زۆری بینی و دڵنیابووەوە لە بەردەوامبوون لە پاڵەوانێتییەکە لە قۆناخی داهاتوودا، لە کاتێکدا رۆمای خاوەن پلەی 13ی ریزبەندییەکە، لەگەڵ یانە پاریسییەکە، لە یاریگای ئەوی دواییاندا، یەکسانبوو.


وێڕای نووچدانی بەرامبەر رۆما، پێناچێت تیپە پاریسییەکە مەترسی سەرنەکەوتن بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەی لەسەر بێت، بۆ خۆپاراستن لەو ئەگەرە، سانجێرمان پێویستە لە گەڕی داهاتوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، خۆی لە شکست بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا بپارێزێت، بەرلەوەی دوایین دوو یاریی خۆی بەرامبەر هەریەکە لە کۆمۆ و گاڵاتەسەرای ئەنجام بدات.


پاریس سانجێرمان لە دوو وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکەدا، وێڕای سەرکەوتنی لە رێگای پاشکۆی قۆناخی شانزەوە، بەڵام هەردوو ساڵ، نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ریال مەدرید وەرزی رابردوو، لە پاشکۆی قۆناخەکەوە سەرکەوت، بەڵام دواتر لە قۆناخی هەشت، لەسەردەستی بایرن میونشنی ئەڵمانی، ماڵئاوایی کرد.



بابەتی پەیوەندیدار

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت
وەرزش26-11-2026

هاککەران دەستیان بە زانیاریی نهێنییەکانی فیفا گەیشت

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟
وەرزش26-11-2026

شوێنگرەوەی مێسی بۆچی ریال مەدریدی رەتکردەوە؟

ویسلی سنایدەر بەهۆی مایەپووچبوونەوە، درێس و یادگارییەکانی یارییکردنی دەفرۆشێت
وەرزش26-11-2026

ویسلی سنایدەر بەهۆی مایەپووچبوونەوە، درێس و یادگارییەکانی یارییکردنی دەفرۆشێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە