رووداو دیجیتال
ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا هەڵبژاردنی یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق ئەنجامدرا، هەریەک لە رێبوار محێدین و سەباح حەسەن وەک دوو کورد توانیان دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و بوونە ئەندام لە یەکێتییەکە.
ئەندامانی دەستەی گشتی کە دەنگدەر بوون 93 کەس بوون، رێبوار محێدین کە پێشتریش ئەندامی یەکێتییەکە بوو، توانی 86 دەنگ بەدەستبهێنێت و بۆ دووەمجار بووە ئەندامی یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق.
سەباح حەسەن، بەربژێرێکی دیکەی کورد بوو، توانی 87 دەنگ بەدەستبهێنێت و ئەویش جارێکی دیکە بووە ئەندامی یەکێتییەکە.
رێبوار محێدین، دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدینە، پێشتر مامۆستا بوو لە پەیمانگای وەرزشی هەولێر، ئێستا بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانییە لە شاری کەرکووک، سەباح حەسەن مامۆستای وەرزشە و ساڵانێکی زۆرە سەرۆکی یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی شارەکەیە.
رێبوار محێدین، ئەندامی یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق دوای دەرچوونی لە هەڵبژاردن بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "پلانی چوار ساڵمان وەک نوێنەری کوردستان ئەوەیە کە بتوانین بایەخێکی زۆر بە پێشکەوتنی ئاستی ئەو یاریزانە بەهرەمەندانە بدەین، هەروەها دەمەوێت پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی عەرەب یان ئاسیا لە کوردستان بەڕێوەبچێت".



