رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، سەرنج خرایە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا کلاسیکۆی کوردستان لەنێوان دهۆک و هەولێر و ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یارییە خرایەڕوو، بەتایبەت کە یانەی دهۆک بڕیارییداوە دەستکاریی نرخی بلیتەکانی ئەو یارییە نەکات و هاوشێوەی یارییەکانی پێشووی یانەی دهۆک، نرخی چوونە ژوورەوە بە بلیتی ئاسایی تەنیا 3 هەزار دینار دەبێت.
لە بووڵتەنەکەدا، ناوی ستافی راهێنەرانی نوێی یانەی زاخۆ ئاشکرا کرا، دوای ئەوەی یانەکە لەگەڵ حوسام سەید گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.
یارییەکانی نەیشنسلیگ لە دوایین گەڕدا بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەرامبەر وێڵز یاریی دەکات و بە یەکسانبوون دەتوانێت بە یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی بگاتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
