رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە چەند تەوەرێکی جیاواز درا، لەوانە کاتی کلاسیکۆی کوردستان و کاریگەریی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە دیارییکردنی کاتی کلاسیکۆی کوردستان، لەنێوان هەردوو یانەی دهۆک و هەولێر کرا کە رۆژی هەینی کاژێر 19:15 لە یاریگای دهۆک بەڕێوەدەچێت.
ئامادەکارییەکانی یانەی نەورۆز بۆ یاریی لووتکەی بەرامبەر گەرمە کە رۆژی شەممە دەکرێت بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.
ئەڵمانیا و هۆڵەندا یاریی لووتکەی نەیشنسلیگ دەکەن و یارییەکە بۆ مانشافت مان و نەمانە، لێدوانی یۆرگن کڵۆپ و چاڤی هێرناندێز لەبارەی ئەو یارییە پێشاندرا.
توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات کە کاریگەرییەکانی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال، دوای وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی چۆ دەبێت؟ ئەمەش لە بووڵتەنەکەدا خرایەڕوو.
