رووداو دیجیتاڵ
ئۆریلین چوامینی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید لە کاتی ئامادەبوونی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی پێکانی ماسوولکەیی بوو، بە فەرمی کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەی جێهێشت و گەڕایەوە مەدرید.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، چوامینی بەدەست پێکان لە ماسوولکەی رانی راستییەوە دەناڵێنێت. دوای راوێژ و پەیوەندیکردن لەگەڵ دەستەی پزیشکیی یانەی ریال مەدرید، پزیشکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە رێککەوتن لەگەڵ یاریزانەکە بڕیاریانداوە یاریزانە فەرەنسییەکە کەمپەکە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە یانەکەی بۆ دەستپێکردنی پشکنین و چارەسەری پزیشکی.
دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بڕیاریانداوە هیچ یاریزانێکی دیکە لە شوێنی چوامینی بانگهێشت نەکەن بۆ یارییەکانی داهاتوو،




