رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێری پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە چەند پرسێکی وەرزشیی ناوخۆ و دەرەوە درا و سەرنج خرایە سەر پاڵەوانبوونی ئەسپسوارانی کورد لە پاڵەوانێتیی ئەسپسواریی عێراق.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە تۆمارکردنی سکاڵای چەند راهێنەر و یاریزانێک لەسەر هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک کرا، کە لیژنەی کاروباری یاریزانان لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، داوای ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو یانە دەکات.
لە بووڵتەنەدا دوو پاڵەوانی کورد و ناوبژیوانێکی یاریی ئەسپسواری میوانی بووڵتەنی وەرزش بوون، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پاڵەوانبوونی چەند یاریزانێکی کورد لە پاڵەوانێتیی ئەسپسواریی عێراق کە بەبەشداریی زیاتر لە 100 ئەسپسوار لەسەر ئاستی هەموو عێراق ئەنجامدرا.
