رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێری پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە چەند پرسێکی جیاوازی وەرزشی درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە یاریی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و غەڕاف کرا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتێک یانەی هەولێر بەبێ ئامادەبوونی پێنج یاریزانی لە یاریگای خۆی یاریی دەکات و بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت.
یاریی ئامەدسپۆر بەرامبەر گاڵاتەسەرای و کاردانەوەکانی دوای ئەو یارییە، بەتایبەت تووڕەکردنی هاندەرانی ئامەدسپۆر لەلایەن گاڵاتەسەرایەوە بەهۆی پۆستێکی ئەو یانەیەوە گرنگیی پێدرا.
بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی لووتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، کامیان یارییەکە بباتەوە دەچێتە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا.
