رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئامەدسپۆر لە یارییەکی مێژووییدا بەرامبەر گاڵاتەسەرای یاریی دەکات و بووڵتەنی وەرزشیی تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێش دەکرێت تایبەت بوو بەو یارییە گرنگە.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا زانیارییەکانی تایبەت بەو یارییە و رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەی خرایەڕوو، دوای ئەوە رەسوول بافێی، هاندەری نێوداری یانەی ئامەدسپۆر میوان بوو.
ئەو هاندەرە نێودارەی ئامەدسپۆر بە رووداوی گوت "باوەڕناکەم کەس خەوتبێت، هەمووان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەن و بۆ پاڵپشتیی ئامەدسپۆر دەچینە یاریگا."
دیمەنی راستەوخۆی ئاهەنگ و کۆبوونەوەی هاندەرانی ئامەدسپۆر لە ئیستەنبووڵ پێشاندرا، پێش ئەوەی هاندەران بچنە یاریگای رامس پارک بۆ ئەو یارییە گرنگە.
