رووداو دیجیتاڵ
لە کەشوهەوایەکی باراناوی و لە خولەکی 94، یانەی نەورۆز لەنێو یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی کەربەلای بردەوە و خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە رۆژی 6ـی مانگی 11ـی 2026 لەنێو یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی و لەژێر بارانێکی بەلێزمەدا بەڕێوەچوو، هەردوو یانە هەوڵی زۆریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ دا، بەڵام یارییەکە تاوەکو کاتی زیادکراوی گێمی دووەم بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ مایەوە. کاتێک یارییەکە بەرەو کۆتاییهاتن دەچوو، لە خولەکی 4+90 محەممەد رەزا توانی تۆڕی گۆڵی کەربەلا بهەژێنێت و گۆڵی بردنەوە بۆ نەورۆز تۆماربکات.
بەم سەرکەوتنە بەنرخە، یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی گەیاندە 26 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەدوای یانەی گەرەمەی پێشەنگ جێگیر بوو، لە بەرامبەردا یانەی کەربەلا دوای ئەم دۆڕانە بۆ دوایین پلەی ریزبەندیی خولەکە دابەزی.




