رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، تایبەت بوو بە یاریی لووتکەی نێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا.
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت، هەردوو تیپ لە بەرزترین ئاستیاندا یارییدەکەن و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سێیەم بردنەوەی لەسەریەک دەکەن.
لە بووڵتەنەکەدا، باس لە ئامادەیی هەردوو تیپ و رکابەرییەکەیان کرا، لێدوانی راهێنەری هەردوو یانە پێشاندرا.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو تیپ بۆ رکابەرییەکە خرایەڕوو و ئیحسان تاهیر، شرۆڤەکاری وەرزشیی رووداو میوانی بووڵتەنەکە بوو بۆ قسەکردن لەبارەی یارییەکەوە.
