رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە دۆخی یانەی هەولێر و دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق درا، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەی هەولێر یاریزانەکانی سزادا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە وردەکارییەکانی سزای یاریزانانی هەولێر و کاردانەوەکانی کرا، دوای ئەوەی یانەکە بەرامبەر یانەی موسڵ سێ خاڵی لەدەستدا.
یەکلانەبوونەوەی داهاتووی یەحیا گوڵمحەممەدی، راهێنەری یانەی دهۆک دوای ئەنجامدانی دوو کۆبوونەوە و ئەنجامەکانی یانەکە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
خەزوان محەممەد، یاریزانی پێشووی تۆپی پێ و شرۆڤەکاری وەرزشی میوانی بووڵتەنەکە بوو و رەخنەی تووند لە شێوازی یارییکردنی یەحیا گوڵمحەممەدی دەگرێت و پێیوایە ئەو راهێنەرە نەیتوانیووە شوێن دەستی خۆی لە تیپەکەدا دیار بکات و پێویستە واز لە کارەکەی بهێنێت.
