رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە گۆڵە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی یانەی نەورۆز بەرامبەر یانەی مینا درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، گۆڵەکەی حەبیب ئۆسلاتی، یاریزانی یانەی نەورۆز پێشاندرا، لەکاتێکدا گۆڵێکی زۆر جوانی تۆمارکرد و دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروستکرد.
گۆڵەکە سەتان جار لە سۆشیاڵ میدیا، بە زمانی جیاواز بڵاوکراوەتەوە و هەمووان پێیانوایە گۆڵەکە شایستەی ئەوەیە بەربژێر بکرێت بۆ خەڵاتی پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ.
دهۆک بەرامبەر یانەی جۆلان یاریی دەکات و سێ یاریزانی یانەکە یاریی ناکەن، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە و چوار یاریزانی بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا، باس لە یاریی ئامەدسپۆر و کۆنیاسپۆر کرا کە لە یاریگای ئامەدسپۆر دەکرێت و عەبدولسەلام ئاکنجی، لەبەردەم یاریگای ئامەدسپۆر دیمەنی هاندەرانی ئامەدسپۆر و بۆچوونی ئەوانی لەبارەی یارییەکەوە گواستەوە.
