رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، تایبەت بۆ بە یەکەم یاریی هەولێر لە جامی کەنداو، کاتێک بەرامبەر یانەی عەجمان یاریی دەکات.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە گەڕانەوەی هەولێر بۆ نێو پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە کرا، لەکاتێکدا 11 ساڵ بوو یانەکە دابڕابوو.
هەولێر لە یەکەم دەرکەوتنیدا کاژێر 19:00 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی عەجمانی ئیماراتی یاریی دەکات، محەممەد کارێزی، نێردراوی رووداو سپۆرتس بۆ رووماڵکردنی یارییەکە لە ئیمارات دەڵێت "دەرگاکانی یاریگاکە کاژێر 17:30 دەکرێنەوە، ئامادەبوونی هاندەران کراوەتەوە خۆڕایی و یانەی عەجمان دەیەوێت زۆرترین هاندەر بباتە یاریگا."
لە بووڵتەنەکەدا باس لە جیاوازییەکانی نێوان پێکهاتەی هەردوو یانە لەڕووی داراییەوە کرا و گرانترین یاریزانەکانی هەردوو تیپ پێشاندران.
