رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت باس لە چەند مژارێکی گرنگ و ناوخۆیی کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا سەرنج خرایە سەر چوونی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ تورکیا بۆ ئەنجامدانی دووەم یاریی لە چامپیۆنزلیگدا و باس لەو شوێنە کرا کە یانەکە لێی دەمێنێتەوە.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی داهاتووی جولیان ئەلڤارێزەوە خرایەڕوو، بەتایبەت کە داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید دیارنییە و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
لە بووڵتەنەکەدا گرنگی بە بردنەوە گەورەکەی یانەی مێردین سپۆر بەرامبەر یانەی بورساسپۆر درا، دوای ئەوەی وەکو یەکەم یانە لەم وەرزەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەرامبەر ئەو یانەیە بەدەستهێنا.
بەرزبوونەوەی بەهای دارایی یانەی ئامەدسپۆر بەهۆی ئاستەبەرزەکەی و ئەنجامە باشەکانی لە خولەکەدا بە گرافیک خرایەڕوو و پێکهاتەی گرانبەهاترین یاریزانەکانی یانەکە پێشاندرا.
