رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت "من باشترین یاریزانی مێژووم و ئەوەی پێیوایە من یاریزانێکی کامڵ نیم درۆ دەکات."
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی دەڵێت "ئامارەکان قسەدەکەن و من باشترین یاریزانی مێژووم."
رۆناڵدۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی پۆرتوگالی دەڵێت "مێژوو پێشتر نووسراوەتەوە، دەتوانم واز لە یارییکردن بهێنم و لە هیچ شتێک پەشیمان نەبمەوە."
کریستیانۆ دەڵێت "من مەزنترین یاریزانی مێژووم، نوقتە سەری دێر." کاتێک باسی گۆڵ تۆمارکردن دەکرێت ژمارەکان خۆیان قسە دەکەن.
رۆناڵدۆ گوتی "خەڵک قەدری ئەوە نازانن کە من ئێستا پێشکێشی دەکەم و دەیکەم، زیاتر گرنگی بەوە دەدەکن کە بگەمە تۆمارکردنی هەزار گۆڵ. ناڵێم دەبێت بگەمە هەزار گۆڵ، بەڵام ئەگەر بگەم ئەوە شتێکی زۆر نایابە."
کریس زیاتر قسەیکردووە و دەڵێت "ئەگەر کەسێک بڵێت مێسی، پێلێ یان مارادۆنا باشترینە ئەوە بۆچوونی خۆیەتی و منیش رێزی دەگرم، بەڵام ئەوەی بڵێت رۆناڵدپ یاریزانێکی کامڵ نییە، درۆ دەکات. من کامڵترین یاریزانم.
لەبارەی مێسی و رکابەریکردنی ئەو یاریزانە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا، رۆناڵدۆ گوتی "ئێمە پاڵنەرمان بۆ یەکدی دروستکرد، بۆ ئەوەی لە ئاستێکی بەرزدا یاریی بکەین."
رۆناڵدۆ دەڵێت "من و مێسی بۆ ماوەی 15 ساڵ قۆناخێکمان لە شانووی پێشکێشکردنی نازناوەکانمان پێشکێشکرد، هەمیشەش زۆربەباشی بەیەکەوە دەگونجا، تەنانەت یەک دوو جاریش وەرگێڕانم لە ئینگلیزییەوە بۆ کردووە، هەمیشە مامەڵەیەکی باشمان لەگەڵ یەکدی کردووە و رکابەرییەکی تەندروستمان هەبووە و پاڵنەر بووین بۆ یەکدی."
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت "هێشتا هەموو بەیانییەک بە ورە بەرزییەوە لە خەو هەڵدەستم، دەمەوێت بچمە مەشق و راهێنان و یاریی تۆپی پێ بکەم، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە چیرۆکەکەم پێشتر نووسراوەتەوە، هێشتا لە دۆخێکی زۆرباشدام، هێشتا جیاوازی دروستدەکەم، لە جیاتی ئەوەی بیر لە مەودای درێژخایەن بکەمەوە، لەو کاتەدا دەژیم کە تێیدام."




