رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە چەند هەواڵێکی ناوخۆی یانەکانی کوردستان درا و سەرنج خرایە سەر یاریی ریال مەدرید و ڤیاریال.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە رووبەڕووبوونەوەی ئامەدسپۆر و گەنجلەربیرلیی کرا لە رکابەرییەکانی سوپەرلیگ، کاتێک ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە.
سەرکەوتنی یەکەمی قامشلۆ سپۆر لە رکابەرییەکانی خولی سوریادا، گرنگیی پێدرا و باس لە سەرکەوتن و ئەنجامە باشەکانی یانەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا.
بارسێلۆنا بەرامبەر خێتافی یاریی دەکات و ریال مەدرید رووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە، دەرکەوتنی هەردوو یانە دوای کۆتاییهاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکان بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
