رووداو دیجیتاڵ
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا بە نیازە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەیدا ئەنجام بدات بۆ یاریی ئەمڕۆی بەرامبەر خیتافی لەسەر یاریگەی کامپ نو لە رکابەرییەکانی لالیگادا.
نزیکبوونەوەی دوو رووبەڕووبوونەوەی قورس بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ و ریال مەدرید لە کلاسیکۆ، هۆکاری سەرەکین کە فلیک پەنا بۆ پشوودان بە بەشێک لە ئەستێرەکانی ببات. دیارترین گۆڕانکاری گەڕانەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێزە دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، لەگەڵ یەکەم بەشداریکردنی گابریێل جێسوس لە پێکهاتەی سەرەکیدا لە شوێنی رافینیا کە بەهۆی پێکانی ماسوولکەیی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل هێشتا بە تەواوی ئامادە نییە.
لە هێڵی بەرگریدا، باڵدێ بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا وەک یاریزانی سەرەکی لە باڵی چەپ یاریی دەکات شانبەشانی ئێریک گارسیای باڵی راست و هەردوو یاریزان پاو کوبارسی و جێرارد مارتین لە دڵی بەرگریدا. لە هێڵی ناوەڕاستیش گاڤی و فێرمین لۆپێز دەرفەتی بەشداریکردنیان پێدەدرێت، لە کاتێکدا لامين یامال پێگەی خۆی لە باڵی راستی هێرشبەری دەپارێزێت و کەریم ئادێمی بەربژێری سەرەکییە بۆ باڵی چەپ.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بارسێلۆنا بۆ ئەم یارییە بەمشێوەیە دەبێت:
گۆڵپارێز: خوان گارسیای.
هێڵی بەرگری: باڵدێ، جێرارد مارتین، پاو کوبارسی، ئێریک گارسیا.
هێڵی ناوەڕاست: گاڤی، فێرمین لۆپێز، پێدری.
هێڵی هێرشبەری: کەریم ئەدێمی، گابریێل جێسوس، لامين یامال.




