رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە کاردانەوەکانی دوای وازهێنانی مێسی لە یاریی نێودەوڵەتی کرا و چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێشی لیۆ پێشاندران.
دیمەنەکانی یاریی ئەرجەنتین و بەنین، کە دوایین یاریی مێسی بوو بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە پێشاندران، کە تێیدا مێسی دوو ئەسیست و گۆڵێکی کرد.
دیمەنی ماڵئاواییکردنی مێسی لە هاندەران و پەیامە کاریگەرەکەی لەبارەی کاروانی یارییکردنی بۆ ئەرجەنتین پێشاندرا.
مێسی دەڵێت "بوون بە یاریزانی ئەرجەنتین جوانترین شتی ژیانی منە، سوپاسی هاوڕێکانم دەکەم بۆ ئەوەی رێگەیان نەدا دەستبەرداری خەونەکەم بم و بە هاوکاریی ئەوان خەونەکانم هێنایەدی."
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسۆ هەریری و باس لە ئامادەکارییەکانی یانە کوردستانییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی خولی عێراق کرا.
