رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، هەموو بووڵتەنەکە تایبەت کرا بە دوایین یاریی مێسی و ماڵئاواییکردنی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە کاروانی یارییکردنی ئەو یاریزانە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بردنەوەی دەستکەوتەکانی کرا.
گرافیک لەبارەی کاروانی یاریزانەکە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشاندرا و درێسی دوایین یارییەکەشی خرایەڕوو کە تایبەت بۆ ئەم یارییە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە دروستکراوە و واژۆی مێسیی لەسەرە.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا، هێرش ئەرجەنتینی، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی ئەرجەنتین میوانی بووڵتەنەکە بوو، ئەو پێیوایە مێسی یاریزانێکە دووبارەبوونەوەی زۆر زەحمەتە، بەڵام هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر یەک یاریزان نەوەستاوە.
سەرۆکی دەستەی هاندەرانی ئەرجەنتین دەڵێت "ئەو یارییەی مێسی لە مۆندیالی 2022 بەرامبەر کرواتیا کردی، باشترین یاریی مێسییە بینیبێتم.'
قسەی هاندەرانی ئەرجەنتین لەبارەی وازهێنانی لیۆ پێشاندرا، هاندەرانی تانگۆ باس لە بووشایی دوای مێسی دەکەن و هاندەرێک دەڵێت "من بەهۆی مێسییەوە سەیری ئەرجەنتینم دەکرد".
