رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگال و یارییەکانی نەیشنسلیگ کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، گۆڵەکانی بردنەوەی پۆرتوگال لە نەرویج پێشاندران، لێدوانی خۆرخی جیسۆس، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەبارەی دۆخی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە پێشاندرا و گوتی "ئەگەر رۆناڵدۆ بیەوێت جاری داهاتوو بانگهێشتی دەکەمەوە، بەو مەرجەی لەڕووی جەستەییەوە ئامادەبێت و لە نەسڕ یاریی بکات."
باس لە قسەکانی پێدرۆ پروێنسا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال لەبارەی کریستیانۆوە کرا و ئەویش دەڵێت "رۆناڵدۆ سامانێکی نیشتمانییە و هەرکاتێک راهێنەر بیەوێت ئەو ئامادەدەبێت."
یارییەکانی ئەمشەوی نەیشنسلیگ، لەنێوان فەرەنسا و بەلجیکا، ئیتاڵیا و تورکیا بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
