رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی نەیشنسلیگ و یارییەکی دیکەی پۆرتوگال کرا کە بەبێ رۆناڵدۆ ئەنجامیدەدات.
پۆرتوگال بەرامبەر نەرویج یاریی دەکات، جارێکی دیکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.
خۆرخی جیسۆس، راهێنەری هەڵبژاردەکە و برونۆ فێرناندێز، بەجیا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا ستایشی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەکەن و دووپاتیدەکەنەوە رۆناڵدۆ سیمبۆلی تۆپی پێی پۆرتوگالە.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لە کێشەی دارایی یانەی دهۆک کرا و دوایین زانیارییەکان خرانەڕوو.
گوتەبێژی یانەی هەولێر قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "یانەی هەولێر لە دۆخێکی باشدایە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو مووچەی بەیەکەوە داوەتە یاریزانەکانی و هیچ کێشەیەکی نییە."
