رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، تایبەت بوو بە دۆخی یانەی دهۆک لەکاتێکدا یاریزانانی یانەکە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و بایکۆتی مەشقەکانیان کردووە.
بەیار ئەبوبەکر، کاپتنی یانەی دهۆک میوانی بووڵتەنەکە بوو و دەڵێت "لە ماوەی 17 ساڵی یارییکردنم بۆ یانەی دهۆک هەرگیز دۆخی دارایی یانەکە بەمشێوەیە خراپ نەبووە."
کاپتنی یانەکە دەڵێت "دۆخی یاریزانەکان هێندە خراپە، یاریزانمان هەبووە کارەبای لەسەر بڕدراوە، بەهۆی ئەوەی پارەی نەداوە و یاریزانەکان بەردەوام نامەم بۆ دەنێرن و داوای مووچەکانیان دەکەن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کاپتنی یانەی دهۆک گوتی "ناگەڕێینەوە مەشقەکان تاوەکو مووچەکانمان نەدرێت، لەکاتێکدا یارییەکی زۆر گرنگمان بەرامبەر یانەی زەورا هەیە."
لە بووڵتەنەکەدا باس لە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی کەنداو کرا، کە ئەمشەو دەستپێدەکات و سعودیە و قەتەر لە یاریی یەکەمدا بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن و ئیمارات و عومان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
