رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یاریی لووتکەی نێوان عێراق و سعودیە درا لە رکابەرییەکانی جامی کەنداودا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەردوو هەڵبژاردە کرا و قسەی راهێنەران لەبارەی یارییەکەوە خرایەڕوو.
رێبین رەمزی، شرۆڤەکاری وەرزشی میوانی بووڵتەنەکە بوو و لەبارەی هەڵبژاردەی عێراقەوە دەڵێت "تیپەکە سێ رێگای هەیە بۆ سەرکەوتن، پێویستە عێراق سوود لە یاریی نەکردنی هەندێک یاریزانی سعودیە وەربگرێت."
شرۆڤەکارەکە پێیوایە یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییدێت و دەکرا مێرخاس دۆسکی، هەردوو یارییەکە بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات.
