رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند مژارێکی گرنگ کرا، بەتایبەت دووەم یاریی فەرەنسا لەژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدان.
لە بووڵتەنەکەدا باس لە دووەم یاریی فەرەنسا لەژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدان لە نەیشنسلیگدا کرا، کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بەلجیکا یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەی دووەم لە رکابەرییەکەدا تۆماربکات.
زیدان پێش یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "متمانەمان بە عوسمان دێمبێلێ هەیە و ئەو کاپتنی دووەمی تیپەکەیە." مارک ڤان بۆمێل، راهێنەری بەلجیکا دەڵێت "دڵخۆش نیم بە پێکانی کیلیان ئێمباپێ و دەمانەوێت ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەین".
یانەی هەولێر خۆی بۆ یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادەدەکات و راهێنەری یانەکە دەڵێت "کێشەی داراییمان هەیە و یاریگای مەشقمان نییە کە زۆر پێویستە."
