رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە بردنەوەی عێراق لە کوێت و ئاستبەرزیی مێرخاس دۆسکی، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەکە کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گۆڵەکانی بردنەوەی عێراق لە کوێت پێشاندران، دوای ئەوە ئاستبەرزیی مێرخاس دۆسکی، بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەکە پێشاندرا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە دوای یارییەکە ئەو یاریزانە بووە ترێند لە سۆشیاڵ میدیا و هەمووان ستایشی ئاستەبەرزەکەی دەکەن.
لە بووڵتەنەکەدا غازی دۆسکی، باوکی مێرخاس دۆسکی، میوانی بووڵتەنەکە بوو و دڵخۆشیی خۆی بە ئاستبەرزیی کوڕەکەی لە یارییەکەی بەرامبەر کوێت پێشاندا.
لە بەشی دووەمی بووڵتەنەکەدا باس لە یارییەکانی نەیشنسلیگ کرا، بەتایبەت رووبەڕووبوونەوە ئاگرینەکەی نێوان ئێرلینگ هالاند و کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
