رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دەستپێکردنی جامی کەنداو و بانگهێشتکردنی پێنج یاریزانی کورد بۆ هەڵبژاردەی عێراق کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە و بانگهێشتکردنی هەر پێنج یاریزانی کورد ئاکام هاشم، مێرخاس دۆسکی، یوسف ئیمام، مستەفا قابیل و محەممەد دلاوەر.
رەوا ئەمین، شرۆڤەکاری هونەریی یانەی نەورۆز کە دوو ساڵە لەگەڵ محەممەد دلاوەر کاردەکات میوانی بووڵتەنەکە بوو و باس لە کەسایەتی و توانای ئەو یاریزانە دەکات بۆ بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق.
رێباز عەبدوڵڵا، شرۆڤەکاری وەرزشییە و لەبارەی دەستپێکردنی جامی کەنداوەوە دەڵێت "عێراق دەتوانێت رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکات و یاریزانە کوردەکان رۆڵی کاریگەرییان دەبێت."
