رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا، کە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە سەرکەوتنە گەورەکەی ئامەدسپۆر بەرامبەر یانەی بێشکتاش کرا و رووداوەکانی یاریی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش شرۆڤەکران.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، گۆڵەکانی بردنەوەی ئامەدسپۆر بەرامبەر بێشکتاش پێشاندران و باس لە سەرکەوتنی کەسک و سوور بۆ پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی تورکیا کرا.
گیفت ئۆربان، هێرشبەری ئامەدسپۆر چوار یارییە لەسەریەک گۆڵ دەکات و بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ لەگەڵ محەممەد سەڵاح، گۆڵکاری خولی تورکیایە.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لە ناڕەزایەتییەکانی ریال مەدرید بەرامبەر بڕیارە ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کرا.
ئەرسەلان قادر، ناوبژیوانی پێشوو و هەڵسەنگێنەری ناوبژیوانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، میوانی بووڵتەنەکە بوو و شرۆڤەی رووداوەکانی ئەو یارییەی کرد.
