رووداو دیجیتاڵ
لە رکابەرییەکانی گەڕی 8ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی گەرەمە بە بردنەوەی لە زاخۆ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد، لە لایەکی دیکەشەوە یانەی نەورۆز بەرامبەر گازی باکوور بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.
یاریی گەرمە و زاخۆ لە یاریگەی جۆلان بەڕێوەچوو، یانەی گەرەمە بە ئەنجامی 1-0 لە زاخۆی بردەوە. ئەم یارییە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوەبینی و لە خولەکی 50 سەیفۆ ئیمبۆلۆ یاریزانی زاخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر لە خولەکی 65 پۆل ڤالیەر گۆڵی بردنەوەی بۆ gەرەمە تۆمارکرد. لە کاتی زیادکراوی یارییەکەشدا لە خولەکی 2+90 ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی دانیێل جیبۆلا یاریزانی گەرەمە بەرزکردەوە، بەڵام یانەی پێشەنگ توانی پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکات.
هاوکات لەسەر یاریگەی نەورۆز لە شاری سلێمانی، یانەی گازی باکوور رووبەڕووی نەورۆز بوویەوە. سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە بۆ گەیشتن بە تۆڕی گۆڵ، یارییەکە بەبێ گۆڵ و بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 0-0 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامانە، یانەی کەرەمە بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی پاراست، لە کاتێکدا نەورۆز بە 15 خاڵ لە پلەکانی پێشەوەدا مایەوە، هەروەها زاخۆ بە 9 خاڵ و گازی باکوور بە 8 خاڵ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق جێگیر بوون.




