رووداو دیجیتاڵ
یانەی باتمان پەترۆلسپۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە پێشکەوتنی ریزبەندی خولی پلە یەکی تورکیا و قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بکاتەوە، کاتێک بەرامبەر بورساسپۆر یاریی دەکات.
لە یارییەکی بەهێزی خولی پلە یەکی تورکیا، لە رکابەرییەکانی گەڕی هەشتەم، کاژێر 20:00 یانەی باتمان پەترۆلسپۆر لەنێو یاریگا و هاندەرانی بەرامبەر یانەی بورساسپۆر یاریی دەکات.
لە یاریی رابردوودا باتمان بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا دۆڕا و سێ خاڵی بەرامبەر یانەی بودرۆم لەدەستدا، بۆیە دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە و سەرکەوتنێکی دیکە بەدەستبهێنێت.
ئێستا هەردوو یانەی باتمان پەترۆلسپۆر و بورساسپۆر هەریەکەیان شازدە خاڵیان هەیە، بەجیاوازیی گۆڵ بورساسپۆر لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە و باتمان لە پلەی چوارەمە.
پێش یارییەکە باتمان پەترۆلسپۆر ڤیدیۆیەکی هاندەرانی بڵاوکردووەتەوە، یەکێک دەڵێت "دەنگی ئێمە لە مێزۆپۆتامیا بلندە، یەکێک دەڵێت سەرکەوتن هی ئێمەیە، هاندەرێک دەڵێت "ئەم تێن"
باتمان پەترۆلسپۆر لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و لە رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە بەردەوامبێت.



