رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی خولی عێراق و خولەکانی تورکیا کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە بردنەوە گرنگەکەی هەولێر بەرامبەر کەربەلا کرا، دوای ئەوەی یانەکە بە سێ گۆڵی ئیفیانی ئێزێ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا و گەڕایەوە سەر رێگەی راست.
یەکسانبوونی دهۆک بەرامبەر یانەی کەربەلا و چارەنووسی یەحیا گوڵمحەممەدی، راهێنەری ئەو یانەیە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو و دوایین زانیاری لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی راهێنەرەکە لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە خڕایەڕوو.
یانەی زاخۆ بەرامبەر گەرمە یاریی دەکات و یارییەکی لووتکەی گەڕی هەشتەم دەبێت، یانەی گازی باکوور رووبەڕووی نەورۆز دەبێتەوە، ئەمەش لە بووڵتەنەکەدا پێشاندرا.
لە باکووری کوردستان یانەی باتمان پەترۆلسپۆر لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداریی بورساسپۆر دەکات و دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بکاتەوە، یانەی شانلی ئۆرفای رووهای باکووری کوردستان پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوە و ئامەدسپۆریش خۆی بۆ یاریی لووتکەی بەرامبەر بێشکتاش ئامادەدەکات.
