رووداو دیجیتاڵ
بە درەوشاوەیی و هاتریکی ئیفیانی ئێزێ، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی کەربەلای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 8ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، رۆژی 18ـی مانگی 9ـی 2026 هەردوو یانەی کەربەلا و هەولێر لەسەر یاریگەی نێودەوڵەتی کەربەلا رووبەڕووی یەکبوونەوە.
ئیفیانی ئێزێ هێرشبەری یانەی هەولێر لە دەستپێکی یارییەکەوە ئاستێکی بەرزی پێشکێش کرد و لە خولەکی 2 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 24 گۆڵی دووەمی خۆی زیادکرد و گێمی یەکەم بە پێشکەوتنی زەردپۆشەکان کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، هەوڵەکانی هەولێر بۆ بەهێزکردنی ئەنجامەکە بەردەوام بوو، تاوەکو لە خولەکی 71 ئیفیانی ئێزێ گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و هاتریکی خۆی لە یارییەکەدا تەواوکرد، بەم ئەنجامەش هەولێر دوای شکستی گەڕی پێشوو بەرامبەر گەرەمە، جارێکی دیکە گەڕایەوە سەر رێگەی سەرکەوتنەکان لە خولەکەدا.




