رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە سزادانی یانەی هەولێر کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، دوایین زانیارییەکان لەبارەی سزادانی یانەی هەولێرەوە خڕانەڕوو، یانەی هەولێر شاندێک دەنێرێتە بەغدا بۆ ئەوەی تانە لە بڕیاری سزادانی یانەکە بدەن و پێیوایە ناحەقی بەرامبەر یانەکە کراوە.
باس لە کارەکانی چاککردنەوەی یاریگای یانەی زاخۆ کرا و یاریگای یانەکە بۆ دوای جامی کەنداو بەتەواوی ئامادەدەبێت و یانەکە دەگەڕێتەوە نێو یاریگا و هاندەرانی.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی دهۆک بۆ یاریی بەرامبەر مینا و دەستنیشانکردنی نێتۆ ئاکارا، هێرشبەری یانەی نەورۆز بەباشترین یاریزانی گەڕی حەوتەمی خولی عێراق کرا.
