رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند مژارێکی جیاواز کرا، بەتایبەتیش لیستی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی کەنداو.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە راگەیاندنی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق کرا، کە ئەگەری هەیە چەند یاریزانێکی کورد بۆ جامی کەنداو بانگهێشت بکرێن، لەوانەش ئاکام هاشم، مێرخاس دۆسکی، ئەیمار شێر، مارکۆ فەرەج، هیران ئەحمەد و محەممەد دلاوەر.
لە بووڵتەنەکەدا رێباز عەبدوڵڵا، شرۆڤەکاری وەرزشی میوان بوو و ئەو پێیوایە هەڵبژاردەکە گۆڕانکاریی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و هەڵبژاردەکە سوپرایزی تێدا دەبێت.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لەوە کرا کە راهێنەری نێوداری کورد، سەردار محەممەد، داواکارییەکی گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی بۆ کارکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکە رەتکردووەتەوە.
چەند مژارێکی دیکەی سەرنجڕاکێش لەبارەی یانە کوردستانییەکانی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پێشاندران.
