رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند مژارێکی گرنگ و جیاواز کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گرنگی بە ئەنجامی یاریی هەولێر و گەرمە درا، دوای ئەوەی یانەی هەولێر تووشی یەکەم دۆڕان بوو لەم وەرزەدا، بەڵام چوونە ژوورەوەی هاندەران کێشەی تێکەوت و بلیتی ساختە لە یارییەکەدا فرۆشراون، بەو هۆیەوە هەزاران هاندەر نەیانتوانی بچنە نێو یاریگا و لە بینینی یارییەکە بێبەش بوون.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە بردنەوە و ئەنجامە باشەکانی یانەی نەورۆز لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا کرا، یانەکە چوار یارییە گۆڵی لێنەکراوە و لە سێ یاریی رابردوودا بەدوای یەکدا بردنەوەی تۆمارکردووە.
سەرنج خرایە سەر نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی سێمێل بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی کوردستان و باس لە دانەوەی متمانە بە یەحیا گوڵمحەممەدی کرا وەکو راهێنەری یانەی دهۆک.
ریال مەدرید بەرامبەر ئێلچی یاریی دەکات و دەیەوێت خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکسانبکاتەوە، ئەمە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.
