رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە یارییەکانی یانە کوردستانییەکان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و بردنەوە گەورەکەی ئامەدسپۆر لە خولی تورکیادا کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لەو بردنەوە مێژوویی و گەورەیە کرا کە ئامەدسپۆر بە 5-0 بەرامبەر باشاکشەهیر تۆماریکرد و گۆڵەکانی ئەو یارییە پێشاندران و زانیاریی سەرنجڕاکێش خڕایەڕوو.
یاریی لووتکەی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و گەرمە، لە رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.
هێور مستەفا، راهێنەری تۆپی پێ لە بووڵتەنەکەدا میوان بوو و باسی لە لایەنی بەهێز و لاوازی یانەی هەولێر کرد پێش ئەوەی یارییەکە بەرامبەر یانەی گەرمە ئەنجامبدات.
