رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یاریی یانەکانی کوردستان لە خولی عێراق و تۆپی پێی تورکیا درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە یاریی نێوان هەردوو یانەی موسڵ و زاخۆ کرا، کە لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
دوای ئەوە یاریی نێوان هەردوو یانەی کەرخ و دهۆک، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو و یەحیا گوڵمحەممەدی، راهێنەری یانەکە دەڵێت "ئێمە تەنیا بردنەوەمان دەوێت و سوود لە هەموو یاریزانانی یانەکەمان وەردەگرین."
بەشی دووەمی بووڵتەنەکە تایبەت بوو، بە یاریی ئامەدسپۆر بەرامبەر یانەی ئیستەنبوڵ باشاکشەهیر، کە یارییەکە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.
ئامەدسپۆر دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، لە بووڵتەنەکەدا عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری رووداو لە ئامەد بەشداربوو و دوایین زانیاری و گۆڕانکارییەکانی لەبارەی یارییەکەوە خستەڕوو.
