رووداو دیجیتاڵ
یانەی ماردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، کاتێک لە یارییەکی گرنگدا بەرامبەر یانەی ئیدر یاریی دەکات.
کاژێر 17:00 لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی پلە یەکی تورکیا، یانەی ماردین سپۆری پێنجەمی ریزبەندی خولەکە، لە یارییەکی لووتکە و بەهێزدا بەرامبەر یانەی ئیدر، خاوەنی پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە یاریی دەکات و هەردوو تیپ رکابەری لەسەر نزیکبوونەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە دەکەن.
ماردین سپۆر تاکە یانەیە لەم وەرزەی خولی پلە یەکی تورکیا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، تیپەکە خاوەنی سێ بردنەوە و سێ یەکسانبوونە و ئێستا 12 خاڵی هەیە، چاوی لەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بەرزتر بکاتەوە و پارێزگاری لە ئەنجامە باشەکانی بکات.
یانەی ئیدر لەم وەرزەدا چوار یاریی بردووەتەوە و دوو جار دۆڕاوە، تیپەکە لە یاریگای خۆی یاریی دەکات و دەیەوێت سوود لە هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیک ببێتەوە.




