رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، سەرنج خرایە سەر ئەگەری بانگهێشتکردنی یاریزانانی کورد بۆ هەڵبژاردەی عێراق و ئاستی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە ئەگەری بانگهێشتکردنی ئاکۆ عوزێر، کاپتنی یانەی هەولێر و محەممەد دلاوەر، کاپتنی یانەی نەورۆز کرا، کە هەردوو یاریزانەکە لەلایەن دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراقەوە چاودێریی دەکرێن.
لە بەشی دووەمی بووڵتەنەکەدا، باس لە دۆخی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا، دوای ئەنجامدانی یارییەکانی گەڕی شەشەم و رێبین رەمزی، شرۆڤەکاری وەرزشی میوانی بووڵتەنەکە بوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاستبەرزیی یانەی هەولێر و نەورۆز، رێگەی گەڕانەوەی یانەی زاخۆ بۆ نێو رکابەرییەکە.
