رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، گرنگی بە ئەنجامە باشەکانی یانەی هەولێر درا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی دیالە بەدەستهێنا و شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولی عێراق بەهێزتر کرد.
یەکسانبوونی یانەی دهۆک بەرامبەر یانەی گازی باکوور و ریکۆردێکی یانەکە لە ئامادەبوونی هاندەران، لەسەر ئاستی جیهان، کە بەپێی ترانسفێر مارکێت تاوەکو ئێستا 91 هەزار و 200 هاندەر لە یاریگای یانەکە ئامادەبوون بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی جولان یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی بکاتەوە، یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی موسڵ یاریی دەکات.
یارییەکانی شەوی دووەمی چامپیۆنزلیگ و یەکەم دەرکەوتنی یانەی بارسێلۆنا لە پاڵەوانێتییەکەدا و خشتەی یارییەکانی شەوی چوارشەممە لە بووڵتەنەکەدا پێشاندران.
