رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، سەرنج خرایە سەر دوایین زانیارییەکانی تایبەت بە یانە کوردستانییەکان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و خولەکانی تۆپی پێی تورکیا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی یانەی هەولێر بۆ یاریی بەرامبەر دیالە کرا و ئامادەیی میولێن ناتان، هێرشبەر و گۆڵکاری بەرازیلیی یانەکە خرایەڕوو.
دوای ئەوە ئامادەکارییەکانی یانەکانی گازی باکوور و دهۆک بۆ یاریی دێربیی کوردستان بەرامبەر یەکدی باسکران کە رۆژی دووشەممە لە گەڕی شەشەمی خولەکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بەڕێکەوتنی یانەی زاخۆ بۆ یاریی بەرامبەر جولان کە لە ناسڕییە بەڕێوەدەچێت بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
یەکسانبوونی ئامەدسپۆر بەرامبەر یانەی قاسم پاشا لە سوپەرلیگ و سەرکەوتنەکانی باتمان پەترۆلسپۆر لە خولی پلە یەکی تورکیا و گرتنی پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە لە بووڵتەنەکەدا باسکران.
