رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و ئەمجارە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی تووندی ئاراستەی ریال مەدریدی رکابەری کرد، دوای ئەوەی بە ئەنجامێکی کوشندە و بە 5-0 لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە.
لە یارییەکی باڵادەستدا لە یاریگای 'مێستایا'، کوڕانی هانزی فلیک سوودیان لە شکستی ریال مەدرید بەرامبەر بێتیس وەرگرت و پێگەی خۆیان لە لووتکەی ریزبەندیی لالیگا بەهێزتر کرد.
لامین یامال، ئەستێرە لاوەکەی بارسا لە خولەکی 6ـدا دەرگای گۆڵتۆمارکردنی واڵا کرد. دواتر فێرمین لۆپێز لە خولەکی 22 بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی
دووەمی هەژاند. لە گێمی دووەمدا، رافینیا لە خولەکی 50 گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، پێش ئەوەی پێدری لە خولەکی 79 گۆڵی چوارەم بکات. لامین یامال جارێکی دیکە گەڕایەوە و لە خولەکی 84 گۆڵی پێنجەمی تیپەکەی و دووەمی خۆی تۆمارکرد و کۆتایی بە ڤالێنسیا هێنا.
بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا بەتەنیا لە پێشەنگی ریزبەندی مایەوە و بە 3 خاڵ لە پێش ریال مەدریددا دێت.




