رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزش کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە چەند مژارێکی گرنگ کرا، لەوانەش گۆڕانکارییەکانی یانە کوردستانییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و دێربیی کوردستان لە باکوور.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشی یانەی دهۆک کرا، کە پڕۆژە نوێیەکەی لە دوو یاریگای راهێنان، سەنتەری پزیشکی و هۆڵی لەشجوانی پێکهاتووە دەکاتەوە.
شڤان محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک میوانی بووڵتەنەکە بوو و باس لە وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژەیە دەکات.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا باس لە بڕیارێکی تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری زاخۆ کرا بۆ داخستنی هەموو مەشقەکانی یانەکە و ئامادەکردنی تیپەکەی بۆ یاریی بەرامبەر تەڵەبە.
دێربیی باکووری کوردستان لەنێوان هەردوو یانەی وان سپۆر و باتمان پەترۆلسپۆر لە خولی پلە یەکی تورکیا بەڕێوەدەچێت، ئەمە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو و گرنگیی پێدرا.
