رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە دوو مژاری سەرەکی درا، یاریی ئامەدسپۆر بەرامبەر ترابزۆن سپۆر و هەولێر بەرامبەر مینا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە یارییەکەی ئامەدسپۆر و ترابزۆن سپۆر کرا کە ئەمشەو لە ئامەد بەڕێوەدەچێت و یانەکەی باکووری کوردستان میوانداریی تیپەکەی محەممەد سەڵاح دەکات.
لە بووڵتەنەکەدا موراد کایا، شرۆڤەکاری وەرزشیی تایبەتی رووداو سپۆرتس لە ئامەدەوە میوان بوو و لەگەڵ سامان وڵاتژێری گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی یانەی ئامەدسپۆر و هەلی بردنەوەی یارییەکەی کرد.
بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە تایبەت بوو بە یاریی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و مینا، کە لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و یانەی هەولێر بەبردنەوەی یارییەکە دەچێتە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
محەممەد کارێزی، لەبەردەم یاریگای فرانسۆ هەریری بەشداریی لە بووڵتەنەکەدا کرد و دوایین زانیارییەکانی خستەڕوو.
