رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە یانە کوردستانییەکان کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە گەیشتنی تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری قەتەری بۆ هەولێر کرا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتیی یانەی زاخۆ وەربگرێت.
دوای ئەوە دێربیی کوردستان لەنێوان هەردوو یانەی نەورۆز و دهۆک کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.
یەکسانبوونی مێردین سپۆر و وان سپۆر لە دێربیی باکووری کوردستان و سەرکەوتنی باتمان پەترۆلسپۆر بۆ پێشەنگی خولی پلە یەکی تورکیا لە بووڵتەنەکەدا باسکران.
