رووداو دیجیتاڵ
یانەی نەورۆز لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی دهۆکی کرد و یارییەکە بە یەکسانبوون و بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات، دوای ئەوەی دوو گۆڵی خاوەن ماڵ بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرانەوە.
لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی دهۆک بووەوە. یارییەکە ناوی دێربی برایانی لێنرابوو و لە سەرەتاوە بە گەرموگوڕی دەستیپێکرد. لە خولەکی حەوت راستگۆ فەریق توانی گۆڵێک بۆ نەورۆز تۆماربکات، بەڵام ناوبژیوان بەهۆی ئۆفسایدەوە گۆڵەکەی رەتکردەوە و گەیمی یەکەم بە ئەنجامی 0-0 تەواوبوو.
لە دەسپێکی گەیمی دووەمدا یانەی نەورۆز جارێکی دیکە باشتر بینرا. لە خولەکی 49 نێتۆ ئاکارا گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵەش هاوشێوەی یەکەم بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە. یارییەکە تا کۆتایی ململانێی بەهێزی بەخۆوە بینی، بەڵام بێ گۆڵ و بە خاڵێکی بێ ئامانج بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
یانەی نەورۆز بەم ئەنجامە خاوەنی 2 خاڵە لە 4 یاری و لە پلەی 18ـی رێزبەندی دێت. یانەی دهۆکیش بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە 4 یاری لە پلەی 13ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق جێگیربووە.




