رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆخی جولیان ئەلڤارێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسێلۆنا کرا.
لە بووڵتەنەکەدا دیاری حەسەن، شرۆڤەکاری وەرزشیی رووداو میوان بوو و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی یاریزانەکە و ناکۆکییەکانی جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کرا.
دیاری حەسەن پێیوایە، جولیان ئەلڤارێز ناتوانێت لەڕووی یاساییەوە هیچ بکات و ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر وشیارانە مامەڵەی کردووە، بەڵام پێویستە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەوە بزانێت کە یاریزانێک ئەوی نەوێت، پێویستە رێگەی بدات بڕوات.
دیاری دەڵێت "ئەمە جاری یەکەم نییە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەم مامەڵەیە لەگەڵ یاریزان دەکات و پێشتریش لەگەڵ فاڵکاو کردوویانە."
لەبارەی ئەوەی بارسێلۆنا لەڕووی داراییەوە توانای گواستنەوەی یاریزانەکەی هەیە؟ یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا پێویستە یان نا؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە و چەند پرسیارێکی دیکەش لە گفتوگۆکەدا درایەوە.
