رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، چەند هەواڵێکی گرنگ خرانەڕوو و باس لە دوایین پێشهاتەکان کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە نزیکبوونەوەی تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری قەتەری کرا بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی زاخۆ و وەگرتنەوەی راهێنەرایەتیی یانەکە. پرۆفایل و زانیارییەکانی تایبەت بە راهێنەرەکە پێشاندران و غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لەنێو هاندەرانی زاخۆ رای ئەوانی لەبارەی راهێنەرەکەوە گواستەوە.
ئەمڕۆ تیروپشکی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا رادەکێشرێت، باس لە ئاستی تیپەکان و یانە بەشدارەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کرا.
