رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا گرنگی بەبردنەوەی دووەمی یانەی هەولێر و گرتنی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە درا و باس لە ئاستبەرزیی تیپەکە کرا.
ئامادەبوونی گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری عێراق لە یاریی هەولێر و کەرخ، بۆ چاودێریکردنی ئاکۆ عوزێر، بەلای هەمووانەوە سەرنجڕاکێش بوو.
یەکسانبوونی یانەی زاخۆ بەرامبەر دیالە، ناڕەزایەتیی هاندەرانی یانەکە لە دۆخی تیپەکە و داواکارییان بۆ گۆڕانکاریکردن لە ستافی راهێنەراندا و دوایین زانیارییەکان لەبارەی نزیکبوونەوەی مەسعود میراڵ لە یانەی زاخۆ خڕایەڕوو.
یاریی دهۆک بەرامبەر نەفت و یەکسانبوونی گازی باکوور و جەوییە، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
