رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یاریی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق درا.
یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی کەرخ یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و لەسەر سەرکەوتنەکانی بەردەوامبێت.
یانەی زاخۆ لە یاریگای دهۆک یاریی دەکات، هەزاران هاندەری زاخۆ خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بۆ یارییەکە بچنە دهۆک و بەرامبەر دیالە پاڵپشتیی یانەکەیان بکەن.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لەو رەگەزپەرستییە کرا کە لە یاریی ئامەدسپۆر و کۆجەلی سپۆر بەرامبەر یانەی ئامەدسپۆر بەکارهێنرا.
جگە لەوە چەند هەواڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش خرانەڕوو.
